یه‌كه‌مین ئاپی كوردی تایبه‌ته به فرۆشتن و بهبازاڕكردن ( Marketing & Sales) بۆ ئه‌وانه‌ی كاری فرۆشتن ده‌كه‌ن جا ئه‌گه‌ر خاوه‌ن كار بیت یاخود نوێنه‌ری فرۆشتن یانیش بازرگان ، زۆرترین ته‌كنیكه‌كانی تێدایه.
له‌گه‌ڵ چه‌ندین بابه‌ت ده‌رباره‌ی ماركێتینگ و نهێنیه‌كانی به‌بازاڕ كردن و بازاڕكردنی ئه‌لیكترۆنی Digital Marketing.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو و بازرگانه ملیۆنێرهكان مانگانه ٦ په‌رتووك ده‌خوێننه‌وه به‌لانی كه‌م، وه ئاماده‌ی ٢ تا ٣ خولی تێر وتهسهل ده‌بن، به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كه هه‌رگیز له فێربوون ناوه‌ستن.
له‌به‌ر خێرای سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیا و كه‌می كات، ویستمان ئێمه‌ی كوردیش له‌م زانیاریه سه‌رده‌میانه دوا نه‌كه‌وین، به‌تایبه‌ت له چه‌ند بابه‌تێكی وه‌ك و بهبازاڕكردن Marketing و فرۆشتن Sales له‌گه‌ڵ بابه‌تی سامانداری و دامه‌زراندنی بزنسی سه‌ربه‌خۆی خۆت.
ئه‌م بابه‌تانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانستی نین و مرۆین، به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه‌یان دهربارهوه ده‌كرێت و گۆڕانكاریان به‌سه‌ر دادێت، بۆیه نابێت داببڕێین له‌خوێندن و له‌ڕێگای مۆبایلهكهمانهوه تا پێمان بكرێت له بابه‌تی نوێ و سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو بگه‌ڕێین.
ئێمه وه‌ك كۆمپانیای جیاساز سوودی زۆرمان له‌م تهكنیكانه بینیوه و ویستمان هاوڵاتی كوردیش له‌به‌ر كه‌می سه‌رچاوه كوردیه‌كان، له‌م بابه‌تانه بێ به‌ش نه‌بن.
هه‌موو بابهتهكان به كوردین و زاده‌ی لێكۆڵینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهوارین، شتێكی كۆپیكراو نیه كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌گونجێت و ته‌نها بیرۆكه یاخود وه‌رگێڕان بێت.
جگه له‌وانه‌ش گرینگی به كاری سه‌ربه‌خۆ و سامانداری تاكی ده‌دات، گرینگ‌ترین زانیاریه سه‌رده‌میه‌كانی ده‌رباره‌ی پاره و ده‌وڵه‌مه‌ندی تێدایه
ئه‌م ئاپه هانده‌ر ده‌بێت بۆت كه هه‌نگاو به هه‌نگاو ببیت به خاوه‌نی كاری سه‌ربه‌خۆ و داهێنان له بواری كاره‌كه‌تدا بكه‌یت.
چونكه دونیای بازاڕگه‌ری و زانستی بازاڕسازی ئه‌مڕۆ زۆر ووردبۆتهوه و زۆر خێراش ده‌ڕوات ، هه‌موو كه‌س ناتوانێت جگه له بواره‌كه‌ی خۆشی به‌رده‌وام بگه‌ڕێت له‌سه‌ر ڕاستترین سه‌رچاوه و بابهتهكان، ئێمه‌ش لێره له‌م ئاپه بۆتانمان كۆ كردۆته‌وه و به شێوازی كوردی بۆتانمان داڕشووه، هیوادارین سوودی لێ ببینن.
- گۆرانکاری لە سیکوریتی رویداوە.
- گۆرانکاری لە دیزاین.